به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رۆڵى سه‌نته‌رى ئه‌منى چوارى له وه‌زاره‌تى به‌رگرى له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر ئاشكرا كرد.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" سه‌رنته‌رى ئه‌منى چوارقۆڵى كه له وه‌زاره‌تى به‌رگریه پێك دێت له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانى عێراق و سوریا و روسیا و ئێران، ئه‌ركى ئه‌م سه‌نته‌ره بۆ ئاڵوگۆڕى زانیارى و هه‌ماهه‌نگى زانیارى له نێوان وڵاتان له لایه‌ك و به‌رده‌وامى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له‌لایه‌كى دیكه‌وه ".
ئاماژه‌ى به‌وه كرد"ئه‌فسه‌رێك به‌پله‌یه‌كى گه‌وره سه‌رپه‌رشتى ناوه‌نده‌كه ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى به‌ڕێوه‌ده‌برێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناوه‌نده‌كه چه‌ند ئه‌فسه‌رێكى ئه‌و وڵاتانه تیایدایه بۆ ئاڵۆگۆڕى زانیارى په‌یوه‌ست به‌تیرۆر وهه‌ماهه‌نگى ئه‌منى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م ناوه‌نده سودى زۆرى هه‌بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له میان پیچشكه‌شكردنى زانیارى ورد به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته به‌لایه‌نى عێراقى سوریه‌وه".