به‌سره-اه‌ع-سه‌با سامی
و-سۆما جاف
كۆمپانیاى گشتى به‌نده‌ره‌كانى عێراق ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختى كرده‌وه كه هیچ رێگریه‌ك نیه له‌به‌رامبه‌ر هاتنه ناوه‌وه‌ى كاڵاكان له ماوه‌ى رێگه‌پێنه‌دانى ته‌ندروستى،ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه به‌نده‌ره‌كان به‌رده‌وام بوون له كاركرد له ماوه‌ى په‌تاى كۆرۆنا.
به‌ها عرێبى به‌رپرسى به‌شى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند له ئێستادا داهاتى به‌نده‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو زیادبوونى به‌خویه‌وه بینیوه و ژماره‌ى كه‌شتیه بارهه‌ڵگره‌كانیش كه دێنه وڵاته‌وه روى له زیادبوون كردووه و هیچ رێگریه‌ك نه‌بووه له هاتنه‌ناوه‌وه‌ى كاڵاكان".