وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: كازمى ڕێنمایی داوه‌ به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ پاراستنى هاوڵاتیان

ئەمنی
  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی داوه‌ به‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ پاراستنى هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌ران وڕاوه‌دوونانى تاوانبار وپه‌لكێشكردنیان بۆ دادگا.
    ڕه‌سوڵ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌ بایه‌خێكى زۆر  چاودێرى وردى ڕووداوه‌ نه‌خوازراوه‌كانى تیرۆركردن له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ ده‌كات".
    وتیشى"كازمى له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ پارێزگاى به‌سڕه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ پاراستنى هاوڵاتیان وخۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز وبه‌رده‌وامى ڕاوه‌دوونانى تاوانباران به‌پێی زانیارى هه‌واڵگیری به‌مه‌به‌ستى ده‌ستگیركردنى تاوانباران وئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسادان،بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان بكرێن".
    ئاماژه‌یشى دا"هه‌ندێك له‌پارێزگاكان به‌تایبه‌تى زیقار خۆپیشاندانى تیایدا ده‌كرێت وهه‌روه‌ها گرتووخانه‌یه‌كى گرنگى تیایدایه‌ ،بۆیه‌ فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ڕێنمایی دا به‌پاراستن وپارێزگاریكردنى،له‌گه‌ڵ پاراستنى خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز له‌هه‌ر هه‌وڵێك بۆ قۆرخكردنى له‌لایه‌ن كه‌سانى تێكده‌ره‌وه‌ كه‌ڕه‌نگه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ژیانى هاوڵاتیان وئاسایشى گرتووخانه‌كان".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان ئه‌ركى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌تاوانباران ،ئه‌مه‌یش كازمى به‌ڵێنى پێدابوو بۆ ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا".
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،شه‌ممه‌ى ڕابردوو دووپاتیكرده‌وه‌ گروپێكى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا هه‌ن ده‌مێكه‌ هه‌وڵى تۆقاندنى خه‌ڵكى به‌سڕه‌ ده‌ده‌ن".