اەع ناوەرۆکی بەیانامەی لوتکە سێ قۆڵێکەی عوممان بڵاودەکاتەوە

  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌قى  ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆتایی لووتكه‌ى سێ قۆڵیی نێوان عێراق ومیسر وئوردن بڵاوكرده‌وه‌ كه‌له‌عه‌ممان سازكرا.
    ڕاگه‌یه‌ندراوى كۆتایی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى پته‌وكردنى هاوبه‌شى كارا له‌چوار چێوه‌رى میكانزمى هه‌ماهه‌نگى سێ قۆڵیی نێوان ئوردن ومیسر وعێراق وفراوانتركردنى هه‌ماهه‌نگى وهاوكارییه‌كان له‌بواره‌كانى ئابوورى وگه‌شه‌پێدان وسیاسى وئاسایشى". 
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ستایشى"بانگه‌وازه‌كه‌ى شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م كوڕى حسێن كرد له‌باره‌ى دووباره‌ كۆنترۆڵكردنى جیهانگیرى وته‌واوكارى نێوده‌وڵه‌تى باشتر وبه‌دامه‌زراوه‌كردنى هاوكارى سێ قۆڵیی له‌ڕێگاى دروستكردنى سكرتارییه‌تى جێ به‌جێ كار كه‌باره‌گاكه‌ى ساڵانه‌ به‌نۆره‌یی بێت".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سكرتارییه‌تى جێ به‌جێ كارى لوتكه‌ى سێ قۆڵیی كه‌باره‌گاى له‌عه‌ممانه‌ بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌بنچینه‌یی دۆسییه‌ى فه‌ڵه‌ستین وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى ئاشته‌وایی وگرنگى ڕاگرتنى داگیركردنى خاكى فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانه‌كانى سوریا ولیبیا ویه‌مه‌ن به‌پێى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش".