بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستیی وژینگه ئاماری 24 کاژتژمێرى رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوه لەو ماوەیەدا 3962 تووشبووی نوێی کۆرۆنا دەستنیشانکراون و 77 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى عێراقى (اهع) كهوتووه ئهمڕۆ سێ شهممه رایگهیاند:" له ئاكامى گهران وپشكنینهكانى وهزارهت 522 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ئەنجامی پشکنینی 3962 کەس پۆزەتیڤ بوون، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
بەغدا: 829
بەسرە: 392
هەولێر: 343
زیقار: 253
نەینەوا: 251
واست: 246
کەربەلا: 239
کەرکووک: 238
دهۆک: 194
میسان: 156
دیوانیە: 141
سلێمانی: 140
بابل: 133
نەجەف: 121
دیالە: 104
ئەنبار: 83
موسەنا: 53
سەلاحەددین: 46
ههر بهپێى راگهیاندراوهكه 77 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە، بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە:
بابل: 11
بەغدا: 10
سلێمانی: 7
کەرکووک: 7
واست: 7
بەسرە: 7
هەولێر: 6
دهۆک: 5
کەربەلا: 4
موسەنا: 4
دیوانیە: 3
نەینەوا: 3
نەجەف: 1
دیالە: 1
زیقار: 1
هاوکات 3372 تووشبووش چاکبوونەتەوە، کە بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:
بەغدا: 826
کەربەلا: 322
بەسرە: 315
بابل: 297
نەجەف: 233
هەولێر: 226
میسان: 180
واست: 179
دیالە: 160
زیقار: 119
کەرکووک: 98
نەینەوا: 95
دیوانیە: 87
سلێمانی: 86
موسەنا: 64
ئەنبار: 52
سەلاحەددین: 33
تاوەکو ئێستا لە عێراق ملیۆنێک و 482 هەزار و 187 پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کراون، ئەنجامی پشکنینی 211 هەزار و 947 کەسیان پۆزەتیڤ بوون، 153 هەزار و 761 تووشبوو چاکبوونەتەوە و شەش هەزار و 596 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.