به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كاومى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ،جه‌ختى كرده‌وه عێراق پابەندە بەبۆچوونێکی ستراتیژی بۆ پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە ودروستکردنی ھەلی ھێوەرکردنەوە ، هه‌روه‌ها جه‌ختى كردووه له‌سه‌ر ته‌واو كردنى جه‌نگ دژى تیرۆرستانى داعش له‌سه‌روبه‌ندى ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى عێراق به‌ده‌ستى هێنا دژى چه‌ته‌كانى داعش.
كازمى له وتارێكى له لوتكه‌ى سێ قۆڵى له عه‌ممان كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:"خۆشحاڵم كه به‌شدارم له‌م لوتكه‌یه و چاوم به هه‌ریه‌ك له شا عه‌بدوڵا پادشاى ئوردن و فه‌خامه‌تى عه‌بولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆمارى میسر كه‌وت به‌مه‌به‌ستى تاوتوێى كردنى پرسى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌رسێ وڵاتى برا ،عێراق و میسر له 24/3/2019 ده‌ستیان به وتوێژى سیاسى كرد و ئێمه‌ش سورین له‌سه‌ر به‌رده‌وامى په‌یوه‌ندیه‌كانمان".
كازمى هه‌ر له درێژه‌ى وتاره‌كه‌یدا ووتى " سەرلەنوێ جەختدەکەینەوە لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕاوەمان لەبارەی دۆسییە ھاوبەشەکان، ناوچەکەمان بەرگەی شەڕ وململانێی نوێ ناگرێتەوە و عێراق پابەندە بەبۆچوونێکی ستراتیژی بۆ پاڵپشتی سەقامگیری ناوچەکە ودروستکردنی ھەلی ھێوەرکردنەوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد"عێراق پابەندە بەبەستنی پەیوەندییەکی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، هه‌روه‌ها وازیارین داھاتوویەکی گەشاوە دروست بکەین بۆ دابینکردنی ژیانێکی سەربەرزانە بۆ گەلەکانمان، و جەختدەکەینەوە لەسەر گرنگی ئەوەی خواستێکی بەکۆمەڵ ھەبێت بۆ لەناوبردنی تیرۆر ،پەرۆشین لەسەر پێویستی چارەسەری سیاسی گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م قەیرانەکانی ناوچەکە، بۆچوونی ئێمه لەسەر بنیاتنانی ھاوبەشییەکان وخۆبەدوورگرتن لەململانێیەکان بەندە،پێویستە ھاوبەشییەکی ستراتیژی جۆراجۆر بدۆزرێتەوە بەمەبەستی پتەوکردنی بەشداری ئابووری عێراق،جەختدەکەینەوە لەسەر گرنگی کۆبوونەوەی خولاوی بۆ ھەماھەنگکردنی ھەڵوێست وسیاسەتەکان،ڕۆڵی کارامان دەبێت لەدووپاتکردنی بەھاکانی ئاشتی وتەواوکاری لەگەڵ وڵاتانی برا".