كازمى له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵلاى دووه‌م دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان ودۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كرد

  • 25-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،گه‌ڕێك له‌دانوستانه‌ دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ شاعه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى شانشینى ئوردنى هاشمى سازكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ شاى ئوردن په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌كان وگرنگترین دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان وپێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ كردووه‌".
    پێشووتریش كازمى گه‌یشته‌ عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن بۆ به‌شداریكردن له‌لوتكه‌ى سێ قۆڵیی،عێراقى میسرى ئوردنى،كه‌باس له‌هاوكارییه‌كان وبه‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى هه‌ماهه‌نگى هاوبه‌ش له‌سه‌ر ئاستى وه‌به‌رهێنان وبازرگانى.