ئوردن-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ عه‌ممان چاوى به‌شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى ئوردن كه‌وت.
په‌یامنێرمان ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران چاوى به شاعه‌بدوڵلاى دووه‌م پادشاى ئۆردن كه‌وتووه پێش سازكردنى لووتكه‌ى سێ قۆڵیی.
وتیشى"عه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆكى میسر گه‌یشته عه‌ممان بۆ به‌شداریكردن له‌لووتكه‌ى سێ قۆڵیی عێراق میسر ئوردن".
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته عه‌ممان بۆ به‌شدارێكردن له لووتكەی سێ قۆڵیی عێراق، میسر و ئوردن.
كازمى به‌شدارى له‌كاره‌كانى لووتكه‌ى سێ قۆڵیی عێراق وئوردن ومیسر ده‌كات كه‌بابه‌تى هاوكارى ئابوورى وبازرگانى ووبه‌رهێنانى نێوان هه‌رسێ وڵات تاوتوێ ده‌كات له‌پاڵ بابه‌ته هه‌رێمایه‌تییه‌كان.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى شاژن عه‌لیاى نێوده‌وڵه‌تى ڕێوڕه‌سمى پێشوازیكردنى فه‌رمى بۆى سازكرا هه‌روه‌ها هه‌ردوو سرودى نیشتمانى عێراقى وشانشینى ئوردنى لێدرا.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران لە کۆبوونەوەی لوتكەدا، سەبارەت بە ژمارەیەك پرسی گرنگی پەیوەست بە هەرسێ وڵات گفتوگۆ دەكرێت لەوانە پتەوتركردنی هاوكاری ئابووریی و بازرگانیی، وەبەرهێنانی هاوبەش لەنێوان عێراق، ئوردن و میسر و ژمارەیەك پرسی دیكەی هەرێمیی كه‌ڕۆڵیان ده‌بێت له‌پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌ناوچه‌كه.