به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی، وه‌زیری ناوخۆ داوایكرد، كرد توانای هه‌واڵگری به‌هێزتر بكه‌ن و ئه‌و له‌یاسا ده‌رچوه‌كان بدرێنه دادگا و هه‌وڵه‌كانیشیان بخه‌نه‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی به‌رگرتن له روداوه‌كانی تیرۆركردن.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ عوسمان غانمی باسیان له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ئه‌منی عێراق كردوه".
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا حه‌لبوسی جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی وڵات و پاراستنی هه‌مو هاوڵاتیان و به‌هێزكردنی تواناكانی هه‌واڵگری كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندوه، پێویسته كاری زیاتر بكرێت بۆ ده‌ستگیركردنی له‌یاسا ده‌رچوه‌كان و ره‌وانه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا ده‌بێت هه‌وڵی زیاتر بدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كوشتن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌پاندنی یاسا.