به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه و ئیڤان فایه‌ق وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه ره‌وشى ئاوهرهكانیان تاوتوێى كرد.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" وه‌زیرى ده‌ره‌وه پێشوازى له وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد وهه‌ردوولا دۆخى ئاواره‌كانیان تاوتوێ كرد،له‌گه‌ڵ پێویستى كه‌مكردنه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه‌كانیان له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ زێدى خۆیان".
وتیشى"باس له‌كارى ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى په‌یوه‌ست بهبابهتهوه كراوه،له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌كانى به‌هێزكردنى پاڵپشتى كردنى ئاواره‌كان".