بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، تەئكیدیكردەوە عێراقییەكان بە خۆڕاگری و گیانفیدایی خۆیان خاكەكەیان رزگاركرد. لە میانی كۆنگرەی " بەغدا پایتەخی راگەیاندنی عەرەبی" كە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ( ا ه ع) ئامادەیبوو، عەبادی رایگەیاند هەندێ كەس نەیاندەویست عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا سەركەوێت، داوایشیكرد روبەروی تیرۆر بە بیر و راگەیاندن ببنەوە. عەبادی ئاماژەی بەوەشدا كە راستیەكان وەك خۆی سەیردەكات و بەغداش پایتەختی راگەیاندنی عەرەبییە، دوپاتیشیكردەوە كە خوازیاری پاراستنی ئازادی وشە و راگەیاندن و رۆژنامەگەرییە، هەمولایەكیشی لە لادان لەو كارە ئاگاداركردەوە لە رێی بڵاوكردنەوەی هەواڵی ناڕاست، وتیشی هەڵمەتی راگەیاندن بۆ نانەوەی ئاژاوە لە نێوان شار و نەتەوەكان بەردەوامە، تەئكیدیشی لەسەر گرنگی پابەندبوون بە ئازادی كاری راگەیاندەوە دەربڕی، بێ ئەوەی حكومەت دەسەڵاتی خۆی بەسەریدا بسەپێنێت. سەرۆك وەزیران داواشیكرد روبەرووی تیرۆر بە بیر و كاری راگەیاندن ببنەوە دوای ئەوەی عێراق لەروی سەربازییەوە بەسەریاندا سەركەوت، ئاماژەی بەوەشكرد كە پێویستە هەموو لایەك بەرپرسیارێتی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی بگرنە ئەستۆ بەو پێیەی دوانەی تیرۆرە و هەردووكیان جەستەی كۆمەڵگا هەڵدەوەشێنن.