وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى: عێراق پێشه‌نگ بووه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا به‌پلازماى چاكبووه‌كان

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

    و:سۆما جاف
     
    حازم جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراق له‌پێشه‌نگى وڵاتانى جیهان بووه‌ له‌به‌كارهێنانى پلازما چاكبووه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
    جومه‌یلى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زیاتر له‌15هه‌زار حاڵه‌ت له‌به‌غدا وپارێزگاكان له‌لایه‌ن تیمه‌ پزیشكییه‌كان چاره‌سه‌ركران وبه‌خشینى پلازما یه‌كێك له‌ڕێگاكانى چاره‌سه‌ركردن بوون كه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى په‌سه‌ندى كردبوو".
    وتیشى"عێراق له‌پێشه‌نگى وڵاتانى جیهان بوو بۆ به‌ركارهێنانى ئه‌م ڕێگایه‌ له‌چاره‌سه‌ركردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا"،ئاماژه‌یشى دا"له‌میان په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ چین ووڵاتانى دیكه‌ ،ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ره‌ یه‌كێكه‌ له‌و ڕێگایانه‌ كه‌زۆربه‌ى وڵاتان به‌كاریانهێناوه‌ به‌ڵام عێراق له‌پێشه‌نگى وڵاتان بووه‌ له‌م بابه‌ته‌".
    جومه‌یلى ڕایشیگه‌یاند"زیادبوونى ژماره‌ى چاكبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ڕێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كانى عێراق له‌بوارى چاره‌سه‌ركردنى توشبووان،دواى ئه‌ركى دابینكردنى ئۆكسجین ودابینكردنى ئامێره‌ تایبه‌ته‌كان،له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمانانه‌ى نه‌خۆشه‌كان له‌هۆبه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان پێویستیان پێى ده‌بێت".