ڕه‌سوڵ: گه‌نده‌ڵى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى كردۆته‌ سه‌ر ڕووداوه‌كان له‌به‌سڕه‌

ئەمنی
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،گه‌نده‌ڵى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى پارێزگاى به‌سڕه‌ دروستكردووه‌.
    ڕه‌سوڵ له‌میان به‌رنامه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى كه‌ناڵى عێراقییه‌ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"به‌سڕه‌ پێویستى به‌ئه‌ركى هه‌واڵگرییه‌ بۆ گه‌یشتن به‌و كه‌سانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"گه‌نده‌ڵى كاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانى به‌سڕه‌".
    وتیشى"پێویستمان به‌پرۆسه‌ى گه‌وره‌ نییه‌ له‌به‌سڕه‌ به‌ڵكو ئه‌ركى هه‌واڵگریی.
    وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى داواى له‌خۆپیشانده‌رانیش كرد پێكدادان له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌كه‌ن".