بهغدا-اهع
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كۆبونەوەیەك سەبارەت بە ئامادەكارییە هونەری و ئیدارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە رێكدەخات
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكى پهرلهمان له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه ئهمڕۆ دووشهممه رایگهیاند:"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،بەئامادەبوونی جێگری دووەم و سەرۆكی لیژنەی یاسایی و جێگرەكەی لەگەڵ ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و لیژنەی باڵای ئەمنی كۆبویەوە بۆ تاوتوێی ئامادەكارییە هونەری و ئیدارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، نوێنەری نێردەی نەتەوەیەگرتوەكانیش لە عێراق ئامادەی كۆبونەوەكە بوو".
لە كۆبونەوەكەدا "هەنگاوەكانی كاری كۆمسیۆن و ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن خرایەڕوو، لەگەڵ ئەو بەربەستانەی ڕوبەڕوی كارەكانیان دەبێتەوە، لە نێویاندا بودجە و كەمی كادر و پتەوكردنی سەقامگیری وەزیفی دامەزراوەكان و كادرانیان لەگەڵ دابەشكردن و دەركردنی كارتی بایۆمەتری".
ههروهها داوا لە كۆمسیۆن كرا رێوشوێنی مەیدانی بگرێتەبەر بۆ چارەسەركردنی گرفتی دابەشكردن و دەركردنی كارتی بایۆمەتری و كاراكردنی تیمە گەرۆكەكان بەمەبەستی زیادكردنی ژمارەی ئەو كەسانەی ئەو كارتە بەدەستدەهێنن و گرتنەبەری هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ دابەشكردنی، هەروەها تاوتوێی توانای هەماهەنگی كۆمسیۆن كرا لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بۆ سود وەرگرتن لە زانیارییەكانی بایۆمەتری و زیادكردنی ژمارەی تۆماركراوان لە بایۆمەتریدا.
هەر لە كۆبونەوەكەجهختكرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی و هاریكاری كۆمسیۆن لەگەڵ نێردەی نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق بۆ سودوەرگرتن لێیان و گرنگی سەرپەرشتی كردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بۆ ئەوەی جێی پەسەند بێت و لەگەڵ چاودێری كردنی لەلایەن رێكخراوە پەیوەندیدارەكان بە بواری هەڵبژاردن.
لەبەشێكی تری كۆبونەوەكە گفتوگۆ سەبارەت بە هاریكاری نێوان كۆمسیۆن و سەرۆكایەتیەكان كرا بۆ دەستپێكردنەوە لە پارێزگاكان و كادرانی زانكۆ لە پتەوكردنی چاودێری لە رێڕەوی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر.
هەر لە درێژهى كۆبونەوەكە سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جهختیكردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەن بۆ كۆمسیۆن، و گرنگی پاراستنی سەربەخۆییان، لەپێناو گەڕاندنەوەی متمانە بۆ هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، داواشی لە كۆمسیۆن كرد هەوڵەكانی چڕ بكاتەوە لەپێناو تەواوكردنی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.