ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌نده‌ به‌راده‌ستكردنى سه‌رجه‌م پێگه‌كان

ئەمنی
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌نده‌ به‌ ڕاده‌ستكردنى سه‌رجه‌م پێگه‌كانى بۆ حكومه‌تى عێراقى.
     
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)راگه‌یاند:"هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى پابه‌نده‌ به‌ ڕاده‌ستكردنى سه‌رجه‌م پێگه‌كانى بۆ حكومه‌تى عێراقى كه‌ پێشتر ئه‌و پێگانه‌ى به‌كارهێنابوو"، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد " ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى هاتووه‌، زۆربه‌ى ئه‌م پێگانه‌ ئه‌ركه‌كانى راهێنان و ئاماده‌كارى ته‌واو كردووه‌ و به‌گرنگى ده‌زانین راده‌ستى حكومه‌نى عێراقى بكرێت".
     
     وتیشى " پێگه‌ى ژ.8 له‌ سه‌ربازگه‌ى تاجى راده‌ستى هێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌كان كرا كه‌ له‌لایه‌ن هێزى ئه‌مریكى و ئوستورالیى و نیوزله‌ندیه‌وه‌ به‌كارهاتبوو و پێشتر ئه‌م پێگانه‌ش بۆ راهێنانى خێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌كان به‌كارده‌هێنرا و ئه‌م ئۆپراسیۆنى راده‌ستكردنه‌ دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ ساڵى 2014 حكومه‌تى عێراقى داواى له‌ هێزى هاوپه‌یمانان كرد دواى ته‌واو كردنى ئه‌ركى راهێنانى هێزه‌ عێراقه‌كان پێگه‌كانیان راده‌ست بكه‌ن".