كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زارى بۆ ئاسایشى نیشتمانى ده‌كات

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا كازمی رایگەیاند: پێویستە هێزە ئەمنییەكان پارێزگاری لە خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بكەن و گوێ‌ لە داواكارییە رەواكانیان بگرن، كە لە كارنامەی حكومەتدایەو لەئێستا كاری لەسەر دەكرێت.
    نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێكدا كەئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كەوتووە، بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ  ئەنجومەنی وەزاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی بەسەرپەرشتی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق كۆبوەوە كە تایبەت كرابوو بەگفتوگۆی پەرەسەندنە ئەمنییەكان لەوڵات.
     
    بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، كازمی لەدەستپێكی كۆبوونەوەكەدا جارێكی تر جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پارێزگاریكردن لەخۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز و گوێگرتن لە داوا رەواكانیان، لە ئێستادا لەچوارچێوەی كاری لەپێشینەی حكومەتدایە، راشیگەیاند: دۆخی گونجاو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دەڕەخسێنن، هەوڵەكانیشیان دەخەنەگەڕ لەپێناو دابینكردنی پێداویستییەكانی سەركەوتنی هەڵبژاردنەكان.
     
    كازمی پێداگریشیكرد: هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنییەكان رەتدەكەنەوە، لەكاتێكدا ئەوان پارێزگای لە خۆپیشاندانە ئاشتییانەكان دەكەن، جەختیشی كردەوە: حكومەت بەردەوام دەبێت  لەبەرپەرچدانەوەی هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات، پێویستیشە لەبەرامبەر داواكردنی مافەكان، رێزیش لەیاسا بگیرێت.
     
    كازمی رێنماییدا لەپێویستی بەردەوام بوونی مەشق و راهێنانی ئەو هێزانە كە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران راسپێرراون و كارمەندەكانیان ساز و ئامادە بكرێن، تاوەكو بەتوانایەكی بەرزەوە ئەركەكانیان راپەڕێنن، رەچاوی دیسپلینی بەرز و پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤ  بكرێن.
     
    لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئەنجومەن تاووتوێی دیاردەی ناكۆكییەكانی نێوان هۆزەكانی لەژمارەیەك پارێزگا كردووە، رێوشوێنی پێویست بۆ كۆتایهێنان بەو دیاردە ناشارستانییە دابنرێت، كە لەڕێگەی بەكارهێنانی چەكی بێ‌ مۆڵەتەوە، دەبێتە هۆی ترس و تۆقاندنی هاووڵاتیان و كەوتنەوەی قوربانی.
     
    رونیشیكردەوە: ئەنجومەن باسی لە دیاردەی بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر سەقامگیری كۆمەڵگە كردووە، لەو بارەیەوە، كازمی رێنمایدا لە بەگژداچوونەوەی هەموو دەنگۆیەكی خراپ بەتایبەتی ئەوانەی كە دامودەزگا ئەمنییەكان دەكەنە ئامانج، ئاماژەشی بەو رێكارانە كرد كەحكومەت لەپێناو پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لەهەموو وڵاتدا دەریكردووە.
     
    لەو كۆبوونەوەیەدا، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی، باسی لەدۆسیەی پاراستنی زیندانەكان و بەهێزكردنی رێكارە ئەمنییەكان كردووە، لەو رووەشەوە، فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عیراق، رێنمایداوە لەسەر پێویستی باشتركردنی ئاستی پاراستنی زیندانەكان و دابینكردنی پێداویستی تەواو بۆ بەهێزكردنی كاركردن بە پرنسیپەكانی مافی مرۆڤ بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان.