په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:به‌ دوو یاسا په‌رله‌مان دانیشتنى یه‌كه‌مى ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و-سۆما جاف
     
    به‌در زه‌یادی په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ،جه‌ختى كرده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ 3ــى ئه‌یلولى داهاتوو ده‌ست به‌ دانیشتنه‌كانى ده‌كاته‌وه‌ به‌ هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردن و دادگاى فیدڕاڵى.
     
    زه‌یادى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ،ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ ،رایگه‌یاند:" له‌ میان دانیشتنى یه‌كه‌مى وه‌رزى یاسادانانى نوێ پرۆژه‌ یاساى دادگاى فیدڕاڵى و برگه‌ى له‌كارخراوى یاساى هه‌ڵبژاردن كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ فره‌ بازنه‌ییه‌وه‌".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد" ره‌نگه‌ یاساى پارته‌ سیاسیه‌كان بخرێته‌ كارنامه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌ پاڵ هه‌ردوو یاساى هه‌ڵبژاردن و دادگاى فیدڕاڵیه‌وه‌"، رونیشیكرده‌وه‌ "زوربه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان یاساى ئاماده‌كردووه‌ بۆ ده‌نگدان وه‌ك یاساى تاوانى زانیاریه‌كان".