به‌غدا-اه‌ع
سه‌عه‌د كه‌مبه‌ش سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند بیستى ئه‌م مانگه ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان به‌ڕووى نوێژخوێنانه‌وه ده‌كرێته‌وه.
وقفى سونى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"ئه‌م ڕاگه‌یاندنه له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونى له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانى پێشكه‌وتووى دیوانه‌كه وبه‌ڕێوبه‌رانى ئه‌وقاف له‌پارێزگاكانى عێراق هات،به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك زانا وڕیش سپى له‌گروپى زانایانى عێراق وكۆمه‌ڵه‌ى فه‌قیی عێراقى وخانه‌ى فه‌توا".
وتیشى"كۆبوونه‌وه‌ى دواى ئه‌وه‌ى هات سه‌رۆكایه‌تى دیوانه‌كه داواكارییه‌كى ئاڕاسته‌ى ڕێكخراوى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى كرد له‌باره‌ى دووباره كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان"،ئاماژه‌یشى دا "له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه به‌كۆى ده‌نگى ئاماده‌بووان ده‌نگ له‌سه‌ر بڕیارى كردنه‌ه‌ى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان له20 مانگى داهاتوو درا".