وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چاره‌سه‌ركردنى 15هه‌زار توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌پلازماى خوێن ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئامارى چاكبوونه‌وه‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كه‌به‌پلازماى خوێن چاره‌سه‌ركراون خسته‌ڕوو.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوووه‌،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى په‌تاكه‌ وبه‌سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ 15هه‌زار توشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌پلازماى خوێن چاره‌سه‌ركردووه‌".
    پێشووتریش ڕیاز حلفى به‌ڕێوبه‌رى گشتى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى دووپاتیكردبوو"به‌رزبوونه‌وه‌ى فراوانى ژماره‌ى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا،هاوته‌ریبى بووه‌ له‌گه‌ڵ حاڵه‌ته‌كانى چاكبوونه‌وه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كى باش ئه‌ویش به‌هۆى به‌كارهێنانى پلازماى خوێنى چاكبووه‌كان.