به‌غدا-اه‌ع
دەستەی دەستپاکی،ئەمڕۆ دوشەممە، فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ وەزیری پێشوی کارەبا و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی وەزارەتەکە دەکرد، ئەو فەرمانەش رێگریان لێدەکات لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵات.
دەستەی دەستپاکی لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی لێکۆینەوەکانی دەستەکەیان فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ وەزیری پێشوی کارەبا، و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری کارگێڕی وەزارەتەکە دەرکردوە، رەوانەی دەسەڵاتی دادوەریان کردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانەکە بە پشتبەستن بە مادەی (340) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرکراوە، ئەو فەرمانەش رێگریان لێدەکات لە گەشتکردن بۆ دەرەوەی وڵاتەکە.
هەر لە بەیاننامەکەدا هاتوە، وردەکاری دۆسییەکە ئاماژە بەوەدەکات سەپێچشی لە پێدانی 82 هەزار و 555 کرێی رۆژانەی کارمەندانی وەزارەتەکە ئەنجامدراوە، ئەمەش بە بڕی 34 ملیار دیناری عێراقی لە مانگێکدا زیانی بە بودجەی وەزارەتەکە گەیاندوە.
ده‌سته‌كه پێشووتر پێكهێنانى تیمێكى ئه‌ركدارى مه‌یدانى ڕاگه‌یاند بۆ پشتیوانیكردنى كاره‌كانى لیژنه‌ى وردبینیكردنى نوێنه‌رایه‌تى ناوه‌ندى له‌پێناو پێداچوونه‌وه ووردبینیكردن له‌گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با كه له‌دوو لێكۆڵه‌ر ووردبینیكار له‌باشترین تواناكاى به‌غدا وپارێزگاكان دروستبووه بۆ چاودێریكردنى ئه‌م دۆسییه.