به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
و:سۆما جاف
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند لایه‌نى هونه‌رى ده‌بێته گرفت له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر فره بازنه‌یی له‌هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،ئاماژه‌یشى دا زۆربه‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان پشتگیرى له‌یه‌ك بازنه‌یی ده‌كه‌ن.
كاتع ڕیكابى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"چه‌ند لایه‌نێكى هونه‌رى هه‌ن گرفت دروست ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م ده‌نگدان له‌سه‌ر فره بازنه‌یی له‌سه‌روویانه‌وه ژماره‌یه‌ك شارۆچكه له‌پارێزگاكان كه‌له‌دواى ساڵى 2016 نوێكراونه‌ته‌وه،ئه‌م شارۆچكانه تاوه‌كو ئێستا له‌وه‌زاره‌تى پلاندانان یاخود له‌كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری نه‌كراون،له‌گه‌ڵ بابه‌تى ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له‌دیاله وكه‌ركوك وموسڵ كه‌تاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌بۆته‌وه".
وتیشى"پرسى فره بازنه‌یی ژماره‌ى چاودێره‌كان زیاتر ده‌كات ئه‌مه‌یش ده‌بێته بارگرانییه‌ك به‌سه‌ر بوودجه‌ى وڵات".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"زۆربه‌ى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌ك بازنه‌ییدان،وواژۆى زیاتر له100 په‌رله‌مانتار له‌فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆكراوه‌ته‌وه بۆ دووباره ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه ،به‌تایبه‌ت مادده‌ى 15 كه‌بابه‌تى فره بازنه‌یی ویه‌ك بازنه‌یی له‌خۆگرتووه".