وه‌زاره‌تى پلاندانان رێنماییه‌كانى جێبه‌جێ كردنى یاساى كارگێرى دارایى تاوتوێ ده‌كات

ناوخۆ
  • 24-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى پلاندانان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، رایگه‌یاند رێنماییه‌كانى جێبه‌جێ كردنى یاساى كارگێرى دارایى تاوتوێ كرد.
     
    له‌به‌یانامه‌یه‌كى وه‌زاره‌ت كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ هاتووه‌ " خالد به‌تال مه‌جم وه‌زیرى پلاندانان سه‌رپه‌رشتى كۆبونه‌وه‌ی وتوێژكردن له‌باره‌ى ره‌شنوسى رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌ جێبه‌جێكردنى یاساى یاساى كارگێرى دارایى كرد.
     
    وه‌زیرى پلاندانان روونى كرده‌وه‌ له‌سه‌روبه‌ندى هه‌موارى یاساى داهاتى دارایى ده‌بوایه‌ ئه‌م یاسایه‌ له‌ سه‌ره‌تاى ساڵه‌وه‌ جێبه‌جێ بكرایه‌،به‌ڵام به‌هۆى ره‌وشى ولاچته‌وه‌ دواكه‌وتین له‌ جێبه‌جیچ كردنى"،ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ئه‌م یاسایه‌ رووبه‌رێكى فراوانتر ده‌به‌خشێته‌ وزاره‌تى پلاندانان بۆ نه‌خشه‌كردن و دانانى سیاسه‌تى دارایى له‌ عێراق"دووپاتیشیكرده‌وه‌"پێویسته‌ سیاسه‌تى به‌كاربه‌ر بۆ ئاستى پرۆژه‌ وپێكهاته‌كان به‌ره‌وپێشببرێت،بۆ سوودوه‌رگرتن له‌م هه‌نگاوه‌ له‌پرۆسه‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێكهاته‌ نه‌گۆڕاوه‌كانى ده‌زگاكانى وڵات،له‌ئێستادا تووشى نه‌بوونى یاخود كه‌مبوونه‌وه‌ى گوژمه‌ى دارایی بووه‌،كه‌له‌ده‌رئه‌نجام باڵه‌خانه‌ وتفاقه‌كان وكه‌ره‌سه‌كانى تر،تووشى وێرانكارى وپه‌ككه‌وتن بوون".
    نه‌جم وتیشى"وه‌زاره‌تى پلاندانان كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ڕێنماییه‌ تایبه‌ته‌كانى جێ به‌جێ كردنى یاساى كارگێڕى دارایی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌ركى گه‌شه‌پێدانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ له‌میان به‌خشینى ده‌سه‌ڵاتى فراوانترى په‌یوه‌ست به‌دۆسییه‌ى پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى حكومى".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى خوازیارن بریتیین له‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پلاندانان پرۆسه‌كانى ڕاستاندن وگوژمه‌ وخه‌رجكردن وبه‌دارایی كردنى پرۆژه‌كانى له‌ئه‌ستۆ بگرێت،به‌مه‌به‌ستى  ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كان وگره‌نتى جێ به‌جێ كردنیان به‌پێى خشته‌ وواده‌ زه‌منی وداراییه‌كانى هه‌موو پرۆژه‌كان".