بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئهمڕۆ یهكشهممه چاوی بە سەرۆكی گردبونەوەی مەدەنی بۆ چاكسازی-كار كهوت.
نوسینگهى راگهیاندنى جهلبوسى له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەدیدارەكەدا ههردوولا تاوتوێی پێشهاتە سیاسیەكانی عێراق و پتەوكردنی رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و رۆڵی چاودێری كرا لەگەڵ گرنگی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە بۆ دەركردنی یاسا گرنگەكان.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانیش، لە دیدارەكەدا تەئكید كرایەوە لەسەر پەلەكردن بۆ بڕیاردان لە نوسخەی كۆتایی یاسای هەڵبژاردن، كە پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو، ئەوەش بە تەواوكردنی خشتەی بازنەی هەڵبژاردن، و دەستەبەركردنی پێداویستی و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و بارودۆخێكی سەقامگیر ئەوەش بۆ دەستەبەركردنی خواستی هاوڵاتیان كە گوزارشت لە ئیرادەیان بكات لەگەڵ گرنگی هەنگاونان بۆ هەمواری یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی.
هەر لەدیدارەكە تاوتوێی رۆڵی حكومەت كرا كە بەرۆڵی خۆی هەستی لەپاراستنی شكۆی دەوڵەت و دامەزراوەكانی و كاركردن بۆ قەدەغە كردنی چەك و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و داواش لە حكومەت كرا لێكۆڵینەوە لە روداوەكانی تیرۆركردن بكات و تۆمەتباران ڕادەستی دادگا بكات.