به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ،رایگه‌یاند رێكارى یاسایى به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته به‌ر كه له هه‌وڵى گێره‌شێوێنین و خۆیان ده‌خه‌نه ریزى خۆپیشانده‌رانه‌وه.
وه‌زاره‌ت له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" خۆپیشاندانى ئاشتیخوازى مافى ره‌واى سه‌رجه‌م گه‌لانى عێراقه و مافیكه له ده‌ستور هاتووه به‌مه‌رجێك به‌شێوه‌یه‌كى ئاشتیخوازتنه بێت دوور له هه‌ر گێره‌شێوێنیه‌ك ".
هه‌ر له به‌یانامه‌كه هاتووه" له‌و كاته‌ى ئێمه ئه‌من و ئاسایشى خۆپیشانده‌ران دهپارّزین كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانه هه‌روه‌ها سورین له‌سه‌ر پاراستنى گیان و ماڵى گشتى وتایبهتى ، به گشت شێوه‌یه‌ك رفتارى نابه‌جێى و گێره‌شێوێنى و په‌لاماردانى ده‌زگاكان ره‌تده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه‌ش به‌كارێكى نایاسایى ناوده‌به‌ین و لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانى ده‌كه‌ین".