وه‌زیرى خوێندنى باڵا بریارى نوێ له‌ باره‌ى گفتوگۆى خوێندكارانى خوێندنى باڵا ده‌رده‌كات

ناوخۆ
  • 23-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    نه‌بیل كازم عه‌بدولساحب وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، چه‌ند بریارێكى نوێى له‌ باره‌ى گفتوگۆى خوێندكارانى خوێندنى باڵا وه‌ ده‌ركرد.
    به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ " نه‌بیل كازم عه‌بدولساحب وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى رێنمایى داوه‌ به‌ مامۆستایانى به‌ش له‌ كۆلێژه‌كانى ئاماده‌بن له‌ زانكۆكان بۆ ئه‌نجامدان گفتوگۆى خوێندكارانى خوێندنى باڵا، هه‌روه‌ها رێگا به‌و خوێندكارانه‌ى به‌شه‌ زانستیه‌كان بدرێت بۆ ئاماده‌بوونى گفتوگۆكان به‌ مه‌به‌ستى سود وه‌رگرتن له‌ رێكاره‌كانى گفتوگۆ".