وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان:خوێنى شه‌هیدانى به‌سره‌ به‌ فیڕۆ ناچێت

ئەمنی
  • 23-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حه‌سون

     
    و:سۆما جاف 
     
    لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ خوێنى شه‌هیدانى به‌سره‌ به‌ فیرۆناچێت و ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونانه‌ ده‌ستگیرده‌كه‌ین و راده‌ستى دادگا ده‌كرێن.
     
    ره‌سول به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) ،ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ ،راگه‌یاند:" په‌یامى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ باره‌ى به‌سره‌وه‌ روون و ئاشكرایه‌ به‌رێزیان به‌وردى چاودێرى ره‌وشى به‌سره‌یان ده‌كرد،رێگا به‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ى نادات "، رونیشیكرده‌وه‌ "كازمى رێنمایى به‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازى و ئه‌منی و هه‌واڵگیریه‌كان داوه‌ به‌رده‌وام بن بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و تاوانانه‌".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك شوێنى كه‌سانى ترسنۆك له‌ نێو هێزه‌ ئه‌منیه‌كان نابێته‌وه‌،ئه‌ركه‌مان پاراستنى هاولاتیانه‌ له‌ شارى به‌سره‌له‌و كه‌سانه‌ى له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاسان و خوێنى شه‌هیدانى به‌ فیرۆ ناچێت به‌رده‌وامین له‌ گه‌ران به‌ دواى تاونباران تاوه‌كو به‌سزاى یاسایى ده‌گه‌ن".