به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل
و:سۆما جاف
جه‌نراڵ جانسن فه‌رمانده‌ى هێزى ئۆسترالیا وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى مه‌شقكردن ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هێزه‌كانى عێراق به‌ته‌نهایی ده‌توانن ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن.
جانسن بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق له‌ئێستادا ده‌توانن له‌گۆڕه‌پانى ومه‌شقكردنى ئه‌ركه‌كانى خۆیان جێ به‌جێ بكه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌مڕۆ سه‌ربازگه‌ى تاجى به‌ته‌واوى ڕاده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كرا".
وتیشى"جێى شانازییه هاوشانى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق بووین له‌ئه‌ركدا"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێزه‌كاتى ئه‌مرێكا پێویستیان به‌هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌گۆڕه‌پانه‌كاندا نییه".
لاى خۆیه‌وه عه‌مید عه‌لى عه‌بدولواحید فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یی به‌شى هێزى تایبه‌ت بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"سه‌ربازگه‌ى تاجى یه‌كێكه له‌گرنگترین بنكه سه‌ربازییه‌كان كه‌له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه به‌كارهێنراوه وچه‌ند یه‌كه‌ى سه‌ربازى تیایدایه".
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی،رایگەیاند كە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش خاڵی ژمارە هەشتی لە سەربازگەی تاجی باكووری بەغدا، رادەستی هێزەكانی عێراق كردووەتەوە.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند،لەرێورەسمێكدا، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش، خاڵی ژمارە هەشتیان لە سەربازگەی تاجی رادەستی هێزەكانی عێراق كردەوە.
خەفاجی ئاماژەی بەوەیش داوە، خاڵی ژمارە هەشت لە سەربازگەی تاجی لەلایەن هێزەكانی ئوسترالیا، نیوزیلاند و ئەمریكاوە بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەكانی عێراق بەكار دەهێندرا و باسی لەوەیش كردووە كە لەمەودا ئەو خاڵە لەلایەن هێزەكانی عێراقەوە بەكاردەهێندرێت.
وتیشی: "دوای تەواوبوونی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژبە داعش، خاڵی ژمارە هەشت لە سەربازگەی تاجی بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆكوەزیرانی عێراق و رادەستی هێزەكانی عێراق كرایەوە".
سەبارەت بە رادەستكردنەوەی خاڵەكانی دیكە، لیوا تەحسین خەفاجی روونی كردەوە كە پلان بۆ رادەستكردنەوەی خاڵەكانی دیكە داندراوە