به‌سڕه-اه‌ع
ئه‌سعه‌د عێدانى پارێزگارى به‌سڕه دووپاتیكرده‌وه،سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ پارێزگاى به‌سڕه،نیشانه‌یه له‌سه‌ر پێویستى سه‌قامگیرى شاره‌كه كه‌كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر ڕه‌وشى وڵات به‌گشتى.
عێدانى له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌منى له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌به‌سڕه،به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگهكهى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ به‌سڕه نیشانه‌یه‌كه له‌سه‌ر گرنگى شاره‌كه وپێگهكهى له‌عێراق چونكه كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر دۆخى عێراق،جه‌ختیشى كرده‌وه له‌پێویستى سه‌قامگیرى ئه‌منى شاره‌كه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته بهزۆربهى بواره‌كانى له‌سه‌رووى هه‌موویانه‌وه لایه‌نى ئابوورى.
وتیشى"ئه‌م سه‌ردانه له‌چوارچێوه‌ى هه‌وڵى هه‌ردوو حكومه‌تى فیدڕاڵى وخۆجێى هاتووه بۆ پێویستى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش له‌پارێزگاكه وبه‌رده‌وام لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌و تاوانانه‌ى بهمدواییهندا ڕوویانداوه.
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رۆك وه‌زیران وه‌زاره‌ت وسه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى ڕاسپارد بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانیان له‌پارێزگاى به‌سڕه له‌پێناو تاوتوێكردنى پلانى نوێى ئه‌منى بۆ پته‌وكردنى ڕه‌وشى ئه‌منى.
ڕوونیشیكرده‌وه كازمى جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى پته‌وكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌ركه‌كانیان وچاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه وبه‌ربه‌سته‌كان كهلهمپهر له‌به‌رده‌م ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان دروست ده‌كه‌ن.
جێى ئاماژه‌پێكردنه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌یاوه‌رى شاندێكى ئه‌منى باڵا گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ى به‌سڕه وله‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وحكومه‌تى خۆجێى لهبارهگاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه كۆبووه‌وه.