به‌غدا-اه‌ع
نه‌بیل كازم عه‌بدولساحب وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، حكومه‌ت پابه‌نده به چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی پله باڵا، بۆ ساڵی نوێی خوێندنیش، نرخی كرێی خوێندن كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بدولساحب له‌دیمانه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه، رایگه‌یاند، ڤایرۆسی كۆر‌ونا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ناچاركردوه سیستمی ئه‌لیكترۆنی په‌یڕه‌و بكات، هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی دیكه‌شیان نیه جگه له‌وه‌ی به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر سیستمی ئه‌لیكترۆنی، بۆیه بۆ پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵیش هه‌مان سیستم په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی دامه‌زراندنیشه‌وه، وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق ئاشكرایكردوه، حكومه‌ت په‌یوه‌سته به‌چاره‌سه‌ری دۆسیه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی باڵا، به‌ڵام به‌هۆی په‌سه‌ندنه‌كردنی پرۆژه‌یاسای 2020ه‌وه پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی پله باڵاكان په‌كیكه‌وتوه.
له‌باره‌ی كرێی خوێندنیشه‌وه، نه‌بیل كازم عه‌بدولساحب باسی له‌وه‌كردوه، وه‌زاره‌ت ڕێگه نادات بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی خوێندن له سه‌رجه‌م زانكۆ حكومی و ئه‌هلیه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م زانكۆ ئه‌هلییه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه كرێی خوێندن كه‌مبكه‌نه‌وه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه، به‌شێك له‌زانكۆ ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان به‌رێژه‌ی 60% كه‌مكردوه‌ته‌وه، لێپرسینه‌وه‌ش له‌و زانكۆیانه ده‌كه‌ن كه كرێی خوێندن بۆ خوێندكاران كه‌م ناكه‌نه‌وه.