به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،گروپه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا ده‌مێكه هه‌وڵى توقاندنى خه‌ڵكى به‌سڕه ده‌ده‌ن.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نوسینگه‌كه‌ى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، كازمى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ڕایگه‌یاند"بوونى ئێمه له‌به‌سڕه بۆ ڕێكارێكى تایبه‌ت،چونكه به‌سڕه لاى ئێمه گرنگه وڕێگا ناده‌ین به‌شكستهێنان له‌پاراستنى ئاسایشه‌كه‌ى"،وتیشى"گروپه‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا ده‌مێكه هه‌وڵى تۆقاندنى خه‌ڵكى به‌سڕه ده‌ده‌ن،ئه‌مه‌یش بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆیان وبۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان".
ئه‌وه‌یشى وت"ده‌بێت به‌هه‌موو توانایاكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش بۆ خه‌ڵكى به‌سڕه،چه‌ند تاوانبارێك هه‌ن كرده‌وه‌ى تیرۆركردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن،به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكمان نه‌بینیوه هاوته‌ریبى بێت له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌كان ئه‌م تاوانه"،جه‌ختیشیكرده‌وه"چه‌كى بێ مۆڵه‌ت وكێشه‌ى هۆزه‌گه‌رى ناپه‌سه‌نده،وده‌بێت كارێكى پێشوه‌خته بكرێت،چونكه سه‌رپێچیكردن وپێشێلكردنى یاسا وتاوانه‌كان نابێت بێباكانه سه‌وداى له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ڕایشیگه‌یاند"ده‌بێت متمانه‌ى هاوڵاتیان به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان بگه‌رێنینه‌وه،منیش ده‌ستبه‌جێ له‌دواى گه‌شته‌كه‌م به‌یاوه‌رى وه‌زیره ئه‌منییه‌كان وسه‌رۆكى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان هاتووم بۆ پشتیوانیكردنى هێزه ئه‌منییه‌كان،وبه‌رزكردنه‌وه‌ى وره‌یان،وكاركردن له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشى پارێزگاكه".
ئاماژه‌یشى دا"ئه‌و شكستانه‌ى ڕوویاندا ده‌بێت دووباره نه‌بێته‌وه،وكرده‌وه‌ى تیرۆركردنه‌كانى ئه‌مدواییانه پێشیلكارییه‌كه نابێت بێباكانه بین به‌رامبه‌ریاندا"،جه‌ختیشیكرده‌وه"نابێت ئه‌و كه‌سه‌ى له‌پێناو عێراق كارده‌كات له‌هیچ شتێك بترسێت".
ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌وه‌ى هه‌ڵه بكات یاخود شكستبهێنێت له‌شوێنى خۆى نامێنێته‌وه،وبه‌پێى یاساكانى توندوتۆڵى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت،وڕێگا ناده‌م هیچ فه‌رمانده‌ییه‌ك شكست له‌ئه‌ركه‌كه‌ى بخوات،وئه‌وه‌ى له‌به‌سڕه ڕوویدا ده‌بێت وانه ونموونه‌یه‌ك بێت".
له‌درێژه‌ى قسه‌كانیشى وت"چاوه‌ڕوانى كارى جدیتان لێ ده‌كه‌م،وده‌بێت به‌زووترین كات تاوانباران ئاشكرا بكه‌ن،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى هه‌موو جۆره ده‌ستێوه‌ردانێكى سیاسى له‌ئه‌ركى ئه‌منییدا.
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه،گه‌یشته پارێزگاى به‌سڕه وله‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منی وسه‌ربازییه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی پارێزگاكه كۆبووه‌وه.