به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ شەممە،چاوی كەوت بە نوری مالیكی سەرۆكی هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى دەوڵەتی یاسا،ولەدیدارەكەدا تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكان كرا، لەگەڵ ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،له‌دیداره‌كه‌دا جه‌خت كرایەوە كە پێویستە حكومەت رۆڵی خۆی بگێرێت لەپاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و گەڕانەوەی هەیبەتی دەوڵەت و پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین لە سەرتاسەری وڵات و ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه"هەر لەدیدارەكە گفتوگۆ كرا سەبارەت بە گرنگی پتەوكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و هاندانی هێزە سیاسیەكان بۆ چاوخشاندنەوە بەو یاسایانەی پەیوەندیان بە بەرژەوەندی هاوڵاتیانەوە هەیە، لەگەڵ پەلەكردن لە یەكلاییكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردن بۆ یاسای هەڵبژاردن، كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درابوو".