كازمى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌به‌سڕه‌ كۆبووه‌وه‌

  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ كۆبووه‌وه‌.
    نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان له‌باره‌گاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ كۆبووه‌وه‌.
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى ئه‌منى گه‌یشته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى ئه‌منى باڵا گه‌یشته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌،بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى ،له‌دواى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى كه‌له‌پارێزگاكه‌دا ڕوویدا".
    وتیشى"شانده‌كه‌ پێكهاتبوو هه‌ر یه‌ك له‌جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى ،وفه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،وعه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى