دوو ملیار وسێسه‌د ملیۆن دینار داهاتى یه‌ك ڕۆژى گومرگى بووه‌

ناوخۆ
  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى گشتى گومرگییه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى دوێنێ هه‌ێنى له‌یه‌كێك له‌ناوه‌نده‌ گومرگییه‌كان خسته‌ڕوو كه‌نزیكه‌ى2,308,995,000 دوو ملیار وسێسه‌د وهه‌شت ملیۆن ونۆسه‌د ونه‌وت وپێنج هه‌زار دینار بووه‌.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،سه‌ربارى لابردنى باجى گومرگى به‌سه‌ر زۆربه‌ى كاڵاكان وكه‌مبوونه‌وه‌ى ئاستى هاورده‌كردن به‌هۆى داخستنى هه‌ندێك له‌خاڵه‌ سنوورییه‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا،به‌ڵام كۆى گشتى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى ده‌سته‌كه‌ بۆ دوێنێ هه‌ینى له‌ناوه‌نده‌ گومرگییه‌كان،گه‌یشتۆته‌2,308,995,000 دوو ملیار وسێسه‌د وهه‌شت ملیۆن ونۆسه‌د ونه‌وت وپێنج هه‌زار دینار بووه‌"،وتیشى"له‌سایه‌ى ئه‌م ڕه‌وشه‌ سه‌خته‌ى وڵاته‌كه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌مان پێى تێپه‌ڕده‌بێت له‌ڕووى ئابوورى وته‌ندروستییه‌وه‌ كارمه‌ندانى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تی وناوه‌نده‌ گومرگییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ئه‌ركه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ى پاڵپشتى گه‌ل ونیشتیمانیان بكه‌ن سه‌ربارى هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانى كاركردن له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانى به‌رزترین داهات".
    ده‌سته‌كه‌ وتیشى"ئاسانكارى كردووه‌ به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها بارهه‌ڵگرى ده‌رمان وكه‌ره‌سته‌ پزیشكییه‌كان وبابه‌ته‌ خۆراكییه‌كان وبه‌درێژایی كات به‌شه‌و وڕۆژ،وبه‌ئه‌رك وچاودێرى ڕاسته‌خۆى كارگێڕى باڵاى ده‌سته‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌كان بۆ نێو وڵات وه‌ك كه‌ره‌سته‌ سه‌ره‌كی وخۆراكییه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌رمانى مرۆیی بۆ گه‌یشتنى به‌ده‌ستى به‌كاربه‌ر له‌سایه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا".