وه‌زیرى ته‌ندروستى:عێراق داواى ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ له‌20 %ى دانیشتوانه‌كه‌ى

ناوخۆ
  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڤاكسینه‌ به‌رهه‌مهێنراوه‌ نێوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ى زیاتر له‌مانگێك به‌كارهێناوه‌..
    ته‌میمى له‌دیمانه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى پابه‌نده‌ به‌به‌كارهێنانى ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ كه‌له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌كۆمپانیا خۆجێیه‌كان دروستى ده‌كات ونایابى له‌كۆمپانیاییه‌كى بیانى وه‌رگرتووه‌،وئه‌م چاره‌سه‌ره‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌كاتى هه‌ڵسه‌نگاندنى له‌لایه‌ن تاقیگه‌كانى چاودێریكردنى ده‌رمان وبڕیارى دابه‌شكردنى درا".
    ته‌میمى پێشوازیكرد "له‌هه‌ر كۆمپانیایه‌كى عێراقى ده‌رمانێكى خۆجێى دروست بكات"،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش یه‌كه‌م لایه‌ن ده‌بێت سه‌ودا له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌رمانه‌ بكات،ئه‌گه‌ر بێت به‌پێى  كوالێته‌ جیهانییه‌كان بێت".
    وتیشى"داخوازى جیهانى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا به‌كاردێت،وله‌ئێستاشدا به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و ده‌رمانه‌ ئاڵۆزه‌"،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش"ئه‌و ده‌رمانه‌ى بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا به‌كاردێت دابینكراوه‌ وله‌ئێستادا بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌ره‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان".
    وتیشى"هیچ ده‌رمانێكى دیاریكراو بۆ ڤایرۆسى كۆرۆنا نییه‌،وسه‌رجه‌م ئه‌و ده‌رمانانه‌ى كه‌ هه‌ن بریتیین له‌ئه‌زموونه‌كان كه‌له‌وڵاتانى جیهان به‌كاردێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێژه‌ى چاكبوونه‌وه‌ له‌عێراق گه‌یشتۆته‌ له‌سه‌دا 72".
    ته‌میمى ئاماژه‌یشى دا"عێراق په‌یوه‌ندى به‌سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهان كردووه‌ كه‌كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌كه‌ن،وچه‌ندین تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م ڤاكسینه‌ كردووه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆته‌ به‌شێك له‌یه‌كێتى ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانى بۆ كۆمه‌ڵه‌ى وڵاتانى به‌رهه‌مهێنه‌رى ئه‌م ڤاكسینه‌".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراق له‌ریزى 78 وڵات داواى ڤاكسینه‌كه‌ى بۆ له‌سه‌دا 20 ى كۆى دانیشتوانى عێراق كردووه‌"،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیش پێشینه‌ى ئه‌م ڤاكسینه‌ى داوه‌ته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووى 50 ساڵییه‌ ،یان ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى درێژخایه‌نیان هه‌یه‌،وهه‌روه‌ها بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ،وده‌زگا ئه‌منییه‌كان،كه‌چى له‌ قۆناغى دووه‌م ڤاكسینه‌كه‌ بۆ ئه‌وانه‌ى تر ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت".