كازمى دواى كۆتاییهاتنى گه‌شته‌كه‌ى بۆ واشنتۆن گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا

  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غداى پایته‌خت دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌ فه‌رمییه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دواى كۆتاییهاتنى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى حكومى وبه‌سه‌ردانێك له‌به‌غداى پایته‌خته‌وه‌ به‌ره‌و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌ڕێكه‌وت له‌سه‌ر بانگهێشتێكى فه‌رمى.
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو دووپاتیكرده‌وه‌،دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ترامپ به‌رهه‌مدار بووه‌،ئاماژه‌یشى دا به‌ره‌و قۆناغێكى نوێى هاوكارییه‌كان ده‌چن بۆ له‌ناوبردنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆن له‌باڵه‌خانه‌ى كۆنگرێسى ئه‌مریكا چاوى به‌نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى  ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كه‌وت.