كازمى به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى ئه‌منى گه‌یشته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌

ئەمنی
  • 22-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى باڵاى ئه‌منى گه‌یشته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌.
    سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كازمى دواى گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا به‌سه‌رپه‌رشتى شاندێكى ئه‌منى باڵا گه‌یشته‌ پارێزگاى به‌سڕه‌،بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى دۆخى ئه‌منى ،له‌دواى ڕووداوه‌كه‌ى ئه‌مدواییه‌ى كه‌له‌پارێزگاكه‌دا ڕوویدا".
    وتیشى"شانده‌كه‌ پێكهاتبوو هه‌ر یه‌ك له‌جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى ،وفه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،وعه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتیمانى".