پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆک کۆمار به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی راوێژکاری دیبلۆماسی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار به‌هۆى توشبوونى به‌كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 21-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،له‌سه‌ر كۆچى دوایی ڕاوێژكار ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنى به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا بروسكه‌یه‌كى ماته‌مینى بڵاوكرده‌وه‌.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،"زۆر بەداخه‌وه‌ بۆ کۆچی دوایی ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی راوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی کۆمار دواى توشبوونى به‌نه‌خۆشى كۆرۆنا .
    وتیشى"ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی سیاستمه‌دارێکی ژیر، دیبلۆماتکارێکی لێوه‌شاوه‌، خه‌باتکارێکی خۆڕاگر و هاوڕێ و دۆستێکی راستگۆ بوو، له‌ وێستگه‌کانی کارکردن و خه‌بات، جگه‌ له‌ دڵسۆزی و تێکۆشان و رێز و هاوڕێیه‌تی شتێکی ترمان لێ نه‌دیت".
    ئاماژه‌یشى دا"دوای کۆتایهاتنی کاره‌که‌ی وه‌کو باڵیۆزی عێراق له‌ ئیتاڵیا، ئه‌حمه‌د بامه‌ڕنی له‌سه‌رۆکایه‌تی کۆمار وه‌کو راوێژکاری دیبلۆماسی ده‌ست به‌کاربوو".