حه‌لبوسى:په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی گەیشتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن حكومەتەوە

  • 20-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە،دووپاتیكرده‌وه‌ په‌رله‌مان چاوه‌ڕوانی گەیشتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن حكومەتەوە
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ پێنجشەممە، لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارێزگای سلێمانی كۆبویەوە،لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران كرا، لەگەڵ پتەوكردنی رۆڵی یاسادانان و چاودێری ئەنجومەن و لیژنەكانی، و دەستنیشانكردنی چەند ئەولەویەت و یاسایەك، بەرێزیان تەئكیدی كردەوە دەستپێكردنەوەی ئەنجومەن بە كارە دەستوری و یاساییەكانی لە سێی ئەیلولی داهاتوودا دەبێت.
    هەر لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی پەلەكردن بە تەواوكردنی یاسای هەڵبژاردن، و هێزە سیاسیەكانیش بەرپرسیارێتی لەدەركردنی یاسا گرنگەكان لە قۆناغی داهاتوودا بگرنە ئەستۆ، لە نێویاندا یاسای دادگای فیدڕاڵی، و ئەنجومەنی ئاوەدانكردنەوە، و بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی، و چەند یاسایەكی تر، لەگەڵ چاوه‌ڕوانی ئەنجومەن بۆ گەیشتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2020 لەلایەن حكومەتەوە، كە گونجاو بێت لەگەڵ باری ئابوری و بارودۆخی وڵات و داواكاری هاوڵاتیان، كە بودجە یەكێك بوو لە میحوەرەكانی بەرنامەی حكومەت كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەردرا.