به‌غدا-اه‌ع
سه‌رۆك وه‌زیران له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌روی هه‌ماهه‌نگی له دۆسیه‌ی رێكخراوی داعش و به‌هێزكردنی هاوبه‌شی ئابوریه‌وه ده‌چنه قۆناغێكی نوێوه.
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه، نوسیویه‌تی، "كۆبونەوەیەكی بەرهەمدارمان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا، ده‌چینه قۆناغێكی نوێوه له‌روی هه‌ماهه‌نگی بۆ له‌ناوبردنی رێكخراوی داعش و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوبه‌شی ئابوری نێوانمان".
كازمی هه‌ر له‌و تویته‌شدا سوپاسی دۆناڵد تره‌مپی كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، سوپاس بۆ تره‌مپ و هاوڕێ ئه‌مریكیه‌كان له هاوكاریه‌كانیان بۆ جه‌نگی دژ به تیرۆر.