به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هاوپه‌یمانێكى به‌هێزى عێراقه وبه‌غدایش كار ده‌كات بۆ قوڵكردنه‌وه وپاراستنى ئه‌م بنه‌مایه بۆیه یاداشتنامه‌ى هاوكارى له‌بواره جیاجیاكان له‌گه‌ڵ واشنتۆن واژۆ ده‌كرێت.
حسێن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه "سیاسه‌تى ده‌ره‌كى به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق به‌نده،وه‌ك هێمایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق وئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان به‌نده،له‌نێویشیاندا سیاسى وڕۆشنبیرى وئابوورى"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان سه‌ودا بكات،به‌و مه‌رجه‌ى ده‌ستێوه‌ردان له‌كاروبارى ناوخۆیی نه‌كه‌ن،وبڕیارى عێراقیش دروستكه‌رى عێراقییه‌كان خۆیانن،وسیاسه‌تى خۆجێى له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى عێراق به‌پله‌ى یه‌كه‌م ده‌بێت".
ئه‌م لێدوانانه دواى دانوستانه دوولایه‌نه‌كانى نێوان وه‌زیرى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ مایك ئۆمبیۆ هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى دێت،ئاماژه‌یشىدا" گەڕی دووەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە نێوان عێراق و ئەمریکا دەستیپێکرد،وعێراقیش ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى شیفرۆن ئه‌مریكى بۆ ته‌كنیكه نه‌وتییه‌كان واژۆ ده‌كات".
له‌بوارى هاوكارى ئه‌منى نێوان هه‌ردوو وڵات وه‌زیرى ده‌ره‌وه ئاماژه‌ى دا"به‌غدا وواشنتۆن له‌یه‌ك به‌ره‌دان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش وئه‌م هاوكارییه به‌رده‌وام ده‌بێت"،جه‌ختیشى كرده‌وه"دانوستانه‌كان له‌بواره‌كانى وزه وته‌ندروستى وڕۆشنبیرى ،ویاداشتننامه‌ى هاوكارى ولێكتێگه‌یشتن له‌بواره جیاجیاكان له‌گه‌ڵ واشنتۆن واژۆ ده‌كرێت".
لاى خۆیه‌وه مایك ئۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا خواستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى"گه‌نده‌ڵى له‌عێراق نه‌مێنێت،واشنتۆن پشتیوانى حكومه‌تى عێراق ده‌كات له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته"ئاشكرایشى كرد"وڵاته‌كه‌ى هاریكارى دارایی به‌بڕى 204 ملیۆن دۆلار پێشكه‌ش ده‌كات"،جه‌ختیشى كرده‌وه"له‌پابه‌ندبوونى واشنتۆن به‌پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى".