وته‌بێژى سه‌رۆك په‌رله‌مان:یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌

  • 20-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    شاكر حامد وته‌بێژى سه‌رۆك په‌رله‌مان،دووپاتیكرده‌وه‌،یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ دواى ته‌واوكردنى تێبینییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاساییه‌وه‌.
    حامد له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،به‌رده‌وام دیدار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ساز ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته‌ سیاسى وئه‌منییه‌كان وئاماده‌كارییه‌كان له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ودابینكردنى پێداویستییه‌كانى".
    وتیشى"یاساى نوێى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئێستادا ئاماده‌یه‌ دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى یاسایی هه‌موو تێبینییه‌كانى ته‌واوكرد بۆ ئه‌وه‌ى خواسته‌كانى گه‌ل به‌دیبهێنێت وداهاتوویه‌كى باش بۆ گه‌نجان ده‌سته‌به‌ر بكات".
    له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ واشنتۆن حامد جه‌ختیكرده‌وه‌"حه‌لبوسى به‌په‌رۆشه‌ بۆ سه‌روه‌رى عێراق وسه‌ربه‌خۆیی"،ئاماژه‌یشى دا"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوپه‌یمان وهاوبه‌شێكى به‌هێزى عێراقه‌ له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ به‌تایبه‌ت كه‌سه‌رپه‌رشتى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر ده‌كات".
    وتیشى"عێراق چه‌ند ڕێككه‌وتننامه‌ى گرێدراوى دوور مه‌وداى له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌ ودانوستانى ستراتیژى له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ڕێگا خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندییه‌كى هاوسه‌نگ له‌نێوانیاندا له‌گه‌ڵ پشتیوانى واشنتۆن بۆ هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌هه‌ردوو ئاستى ئه‌منى ولۆجستى".
    جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌"په‌رۆشى عێراق بۆ به‌ستنى په‌یوه‌ندى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئاڵوگۆڕى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان به‌سه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆیی".