وه‌زیری دارایی : سێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان واژۆكراوه‌

  • 20-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زیری دارایی سێ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان كرد بۆ پشتیوانیكردنی ئابووری و په‌ره‌پێدانی كاره‌با.
    عه‌لی عه‌بدوله‌ئه‌میر عه‌لاوی وه‌زیری دارایی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند: سێ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌ ره‌سه‌نه‌كان ئیمزاكراوه‌ بۆ پشتیوانیكردنی ئابووری و دابینكردنی بودجه‌ بۆ پرۆژه‌ گه‌وره‌كان و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كاره‌با.
    راشیگه‌یاند: سێ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی ئیمزاكردووه‌ یه‌كه‌میان له‌گه‌ڵ ده‌زگای په‌ره‌پێدانی ئه‌مریكی بۆ دووباره‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانیان بۆ عیراق و پشتیوانیكردنی ئابووری كه‌ ئه‌و ده‌زگایه‌ یه‌كێك بووه‌ له‌گه‌وره‌ترین ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی رۆڵی له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراقدا هه‌بووه‌.
    روونیشیكرده‌وه‌: رێككه‌وتنی دووه‌میان له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌دامه‌زراوه‌ حكومیه‌كانی ئه‌مریكادا بووه‌ كه‌ پشتیوانی وه‌به‌رهێنانی ڕاسته‌وخۆ ده‌كات و بڕی پێنج ملیار دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ و په‌ره‌پێدانی ئابووری عیراق.
    وتیشی: هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جی بۆ پێداویستی كاره‌با رێكه‌وتن كراوه‌ كه‌ ئه‌و رێكه‌وتن گرنگه‌ بۆ دووباره‌ بنیادنانه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌بای عیراق.