واشنتۆن-اه‌ع-زینه ئیبراهیم
و:سۆما جاف
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر داواكارى سه‌ركرده وئه‌ندامانى كۆنگرێسى ئه‌مریكا بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌به‌ر خواستیان بۆ دیدارێك له‌گه‌ڵ كازمى.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر دواخستنى واده‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ به‌غدا كه‌بڕیار وابوو ئێواره‌ى پێنجشه‌ممه بێت".
وتیشى"درێژكردنه‌وه‌ى سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داواكارى به‌رپرسانى كۆنگرێس بووه له‌به‌ر خواستى ئه‌ندامان وسه‌ركرده‌كانى بۆ دیدارى كازمى،وهه‌روه‌ها خواستى ژماره‌یه‌ك له ناوه‌نده‌كانى ئابوورى وتوێژینه‌وه وسیاسى".
ئاماژه‌یشى دا"دیداره نوێیه‌كان ڕه‌نگه دیدارێك له‌گه‌ڵ نانسى پیلۆسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مریكایش بگرێته‌وه".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌باره‌گاى خۆى له‌واشنتۆن پێشوازى له‌مایك پۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا كرد وڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاست وبواره‌كاندا تاوتوێ كرد.