وه‌زیرى به‌رگرى وهاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كان بۆ شكستپێهێنانى داعش

ئەمنی
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    هه‌ریه‌كه‌ له‌جومعه‌ عناد سه‌عدون وه‌زیرى به‌رگرى ومارك ئیسپه‌ر هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ى جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامى هاوكارییه‌كانى نێوان هیزه‌ ئه‌منییه‌كان عێراق وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ شكستپێهێنانى داعش.
    ئه‌و وتانه‌ له‌میان پێشوازیكردنى مارك ئیسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا هات له‌دیدارى شه‌ره‌ف وكۆبوونه‌وه‌ى دوو قۆڵى له‌سه‌ر شه‌ره‌فى جومعه‌ عناد وه‌زیرى به‌رگرى عێراق.
    هه‌ردوو وه‌زیر هاوبه‌شییه‌ ئه‌منییه‌كان دوولایه‌نه‌كان وپێویستى به‌رده‌وامیدان به‌تواناى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقییه‌كانیان تاوتوێ كرد،به‌شێوازێك بتوانێت ڕێگه‌ له‌دووباره‌ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش وهه‌ڕه‌شه‌كردنى بۆ سه‌ر عێراق وناوچه‌كه‌ وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌گشتى بگرێت.
    هه‌ردوو وه‌زیر سه‌ر له‌نوێ جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌هاوكارییه‌كانى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراق وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ شكستپێهێنانى داعش وپابه‌ندبوونیان به‌ئامانجى كۆتایی كه‌له‌عێراقێكى ئارام وسه‌قامگیر وگه‌شه‌سه‌ندوو به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت.