سەرۆك كۆمار و سەرۆك په‌رله‌مان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ لە پێویستى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە

  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     بغداد - واع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٨/١٩ لە شاری سلێمانی پێشوازیكرد لە محەممەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاری لە وڵات، ھەروەھا پێشهاتە تەندروستییەکان کە بەهۆی پەتای كۆرۆنا ھاتووەتە پێش و دیاریكردنی شێوازی گونجاو بۆ سنورداركردنی دەرهاویشتە تەندروستی و ئابورییەكانی وڵات".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختیكرایەوە لە پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاك و بێگەرد، وەك دەستكەوتێكی نیشتمانی و كۆڵەكەیەكی بنەرەتی بۆ هەنگاونان بەرەو چاكسازییە گرنگەکان، ھاوکات ئاماژەشکرا بۆ گرنگی تەواوكردنی یاسایی هەڵبژاردنەكان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار".
    ئاماژه‌یشى دا" سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیانكردەوە لە پێویستی یەكخستنی ریزەكانی نێوان هێزە عێراقییەكان و رەچاوکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی بۆ چەسپاندنی سەروەری و سەقامگیری عێراق و بەگژاچوونەوەی ئاستەنگەكان كە ناوچەکە گیرۆدەی بووە، ھەروەھا بەھێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی وکاری هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دەستوور، بەجۆرێک ببێتە مایەی پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و مووچەخۆران و ھێنانەدی ژیانێکی خۆشگوزەران و ئازاد بۆ ھەموو ھاووڵاتیان.
    لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختكرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامی بەرەنگاربوونەوە بۆ لەناوبردنی پاشماوە و شانە نوستووەکانی تیرۆریستان، لە پێناو بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی بۆ سەرجەم گەلی عێراق.
    لە کۆتایی دیدارەکە دواین پەرەسەندنەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی گفتوگۆی لەبارەوەکرا، و ھەردوولا جەختیانكردەوە لەپێویستی پشتیوانیكردنی هەوڵە نێودەوڵەتییەكان بۆ پتەوكردنی ئاشتی لە ناوچەكەدا.