دارایی نوێنه‌رایه‌تى:حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا قه‌رزى ده‌ره‌كى نه‌كردووه‌

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا قه‌رزى ده‌ره‌كى نه‌كردووه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى قه‌رزى ناوخۆیی وده‌ره‌كى دا ،ئاماژه‌یشى دا وه‌زاره‌تى دارایی خوازیاره‌ ئه‌وه‌ى ماوه‌ له‌بوودجه‌ى 2020 ڕه‌وانه‌ى بكات.
    عه‌بدولهادى سه‌عداوى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت پابه‌ند نییه‌ به‌په‌نابردنى بۆ قه‌رزى ده‌ره‌كى ئه‌گه‌ر بێت گوژمه‌ى دارایی ناوخۆیی ده‌سته‌به‌ربكرێت"،وتیشى"قه‌رزكردن تاوه‌كو كۆتایی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌ وله‌مانگى ئه‌یلولى داهاتوو ته‌واو نابێت به‌ڵكو به‌په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2020".
    وتیشى"قه‌باره‌ى قه‌رزى ده‌ره‌كى له‌5 ملیار زیاتر نابێت وحكومه‌ت ده‌توانێت به‌كارى بهێنێت یان ده‌ستبه‌ردارى بێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"حكومه‌تى فیدڕاڵى تاوه‌كو ئێستا قه‌رزى ده‌ره‌كى نه‌كردووه‌".
    پێشووتر ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى قه‌رزى ناوخۆیی وده‌ره‌كى دا.
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتبوو،بڵاویكرده‌وه‌"په‌رله‌مان له‌میان دانیشتنى ژماره‌6ى خولى نوێنه‌رایه‌تى چواره‌مى ساڵى یاسادانانى دووه‌م له‌وه‌رزى یاسادانانى یه‌كه‌مى سازكراو ده‌نگى له‌سه‌ر یاساى قه‌رزى ناوخۆیی وده‌ره‌كى دا بۆ به‌داراییكردنى كورتهێنانى دارایی بۆ ساڵى 2020".
    هه‌روه‌ها پێشتریش خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانان ڕایگه‌یاندبوو حكومه‌ت ڕه‌شنووسى یاساى بوودجه‌ بۆ ئه‌و مانگانه‌ له‌ساڵى 2020 ماوه‌ ڕه‌وانه‌ ده‌كات.