وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌:گه‌ڕى دووه‌مى دانوستانى ستراتیژى نێوان عێراق وئه‌مریكا له‌واشنتۆن ده‌ستیپێكرد

  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە،ڕایگه‌یاند گەڕی دووەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە نێوان شاندی حکومەتی عێراق  و حکومەتی ئەمریکا له‌واشنتۆن دەستیپێکرد،مایك پۆمبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكایش جه‌ختیكرده‌وه‌ وڵاتەکەی پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق دەکات.
    حسێن له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى پۆمبیۆ كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"گەڕی دووەمی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە نێوان شاندی حکومەتی عێراق  و حکومەتی ئەمریکا له‌واشنتۆن دەستیپێکرد"،ئاماژه‌یشى دا"عێراق دانوستانى گرنگ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئەمریکا هه‌بووه‌ و باسیان لە ژمارەیەک بابەتی گرێدراو بە بارودۆخی عێراق، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان،  رەوشی سیاسی بە گشتی و رەوشی هەرێمی و بابەتی گرێدراو بە پەیوەندییە ئابووریەکان و، چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردووەو". 
    وتیشى"ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا وعێراق  پێکەوە لە به‌ره‌یه‌كدان دژی داعش ،و جەختمان لە بەردەوامبوونی پێکەوە کارکردنمان لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر کردەوە".
    حسێن ڕوونیشیكرده‌وه‌"لە دانوستاندنەکاندا جەخت لە بەردەوامیدان بە گفتوگۆ و دانوستاندنەکان کراوەتەوە بۆ گەیشتن بە کاری هاوبەش لە بوارەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە وزە"،وتیشى"هەندێ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن و پێکەوەکارکردن لە نێوانمان گەیشتین لەو بوارانەدا، بەتایبەتی لە بواری کارەبا، نەوت، تەندروستی، رۆشنبیری و خوێندنی باڵا، هەر ئەمڕۆش واژۆ لەسەر ئەو یاداشتنامانە دەکرێت".
    لاى خۆیه‌وه‌ پۆمبیۆ دووپاتیكرده‌وه‌"واشنتۆن پاڵپشتی لە حكومه‌تى عێراق دەکات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌"،هه‌روه‌ها گفتوگۆى ڕێكاره‌كانى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كرا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"واشنتۆن به‌ڵێنى داوه‌ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار پشتیوانیی پێشكه‌شی عێراق بكات". 
    وتیشى"هیوا بۆ ئەو رۆژە دەخوازن کە عێراق پێویستی بە پاڵپشتی دەرەکی نەبێت بۆ دابینکردنی بژێوی خەڵکی خۆی و پشت بە وەبەرهێنانی ناوخۆیی ببەستێت. هەروەها رایگەیاند "هیوا بۆ عێراقێکی خاڵی لە گەندەڵی و عێراقێکی خۆشگوزەران دەخوازین؛ عێراقێک ئاوێتەی ئابووریی جیهان بێت". 
    په‌مبیۆ باسى له‌وه‌كرد"گفتوگۆیش كراوه‌ له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌ركوك وهه‌رێمى كوردستان".
    ئاماژه‌یشى دا"ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ عێراق کاربکات بۆ ئەوەی عێراقێکی سەلامەت و سەقامگیر دروستبێت ئەمریکا پابەندی پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە و لەچوارچێوەی بەرنامەی ناتۆ و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ تێکشاندنی داعش هاریکاری ئەو هێزانەیە"،لافتا إلى أن "،وتیشى"وڵاته‌كه‌ى له‌داهاتوودا چه‌ند سه‌ردانێكى ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له‌پشتیوانیكردنى فێركارى له‌عێراقدا".