حه‌لبوسى: خوازیارین هەڵبژاردنی پێشوەختە ببێتە هۆی بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ

  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،عێراقی ئەمڕۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات خوازیارین ببێتە هۆی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو و بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ كە لاوان رۆڵی كاریگەری تیادا بگێڕن.
    حەلبوسی  لەوتارێكیدا له‌میان پێنجەمین كۆنگرەی فیدیۆ كۆنفراسى جیهانی بۆ سەرۆكی پەرلەمانەكان،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"جێی خۆشحاڵییە بەشدارم لەگەڵتان لە پێنجەمین كۆنگرەی جیهانی سەرۆكی پەرلەمانەكان بە رێكخستن و بەشداری كارا لەلایەن یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی بۆ گفتوگۆی بنیاتنەرانە لە پێناو كاری پەرلەمانی سەركەوتوو و كاریگەر و پتەوكردنی پەیوەندییەكان بە شێوەیەكی كاریگەر لەڕێی پیادەكردنی كاری دیبلۆماتی پەرلەمانی و پتەوكردنی پەیوەندی گەلان".
    وتیشى"لە ئێستادا خوازیارین بۆ هاریكاری و پەیوەندی بە مەبەستی پشتیوانی لەو یاسایانەی كە دەتوانن جیهانمان بە هاوبەشییەكی كراوە بۆ پێشكەش كردنی بۆچونە زانستییەكان بەمەبەستی گەشەپێدان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نەك بە تەنها لەسەر ئاستی ناوچەیی".
    ئاماژه‌یشى دا"بەهەدەردانی تواناكانی جیهان بوەتە مەترسییەك بۆ سەر نەوەكانی داهاتوو، لێرەوە پێویستە لەسەر هەموو لایەك پشتیوان بێت بۆ كاری یەكگرتوو و تەواوكاری، كە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی جیهانی بێت و دەستنیشانكردنی ئەوانەی یاری بە چارەنوسی گەلان دەكەن و بازرگانی جەنگ و خوڵقێنەری قەیرانن".
    ڕایشیگه‌یاند"عێراق دوچاری بارودۆخێكی قورس بوو لە قۆناغەكانی ڕابردوودا و تا ئێستاش روبەروی بەربەستی ڕاستەقینە بوەتەوە لە چوارچێوەی بە دیهێنانی سەقامگیری و بوژانەوەی ئابوری، ئەوانیش گەندەڵی و تیرۆرن".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"دۆستانی ڕاستەقینەمان پشتییوانمان بوون لە قەیرانەكانمان، ئێمە ئەمرۆ نزیكین لە تێپەڕاندنی ئەو قۆناغە لە سایەی ئیرادەی گەلە ئازادەكەمان كە سورە لەسەر دەستنیشان كردنی هەڵەكان كە دوچاری رێڕەوی سیاسی ببوو لە قۆناغی ڕابردوودا".
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"عێراقی ئەمرۆ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات خوازیارین ببێتە هۆی ڕاستكردنەوەی هەڵەكانی ڕابردوو و بنیاتنانی قۆناغێكی نوێ كە لاوان رۆڵی كاریگەری تیادا بگێڕن".