ته‌ندروستى:ده‌رمانى چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌ده‌زگاكانمان ده‌سته‌به‌ركراوه‌

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌و ده‌رمانانه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا به‌كاردێت ته‌نها له‌ده‌زگاكانمان به‌بێ به‌رامبه‌ر ده‌سته‌به‌ركراوه‌،هۆشداریشى دایه‌ هاوڵاتیان له‌كه‌سانێكى ئاست نزم،كه‌بانگه‌شه‌ بۆ ده‌رمانى ساخته‌ ده‌كه‌ن.
    سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"بڕگه‌كانى پرۆتۆكۆڵى به‌كارهێنراو له‌چاره‌سه‌ركردنى كۆرۆنا، به‌ته‌نها له‌سه‌رجه‌م ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كانمان ده‌سته‌به‌ركراوه‌ ،وبه‌بێ به‌رامبه‌ر به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان دابه‌شده‌كرێت".
    داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد پشت به‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ببه‌ستن بۆ چاره‌سه‌ركردنى توشبووانى كۆرۆنا"،هۆشداریشى دا له‌"هه‌ندێك ئاست نزم كه‌ده‌یانه‌وێت فێڵ له‌هاوڵاتیان بكه‌ن له‌ڕێگاى ده‌رمانى ساخته‌وه‌ كه‌گوایه‌ چاره‌سه‌رى نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنایه‌".
    وتیشى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ڵمه‌تێكى  فراوانى دژى كۆگاكانى سه‌رپێچیكارى ده‌رمان له‌به‌غدا وپارێزگاكان به‌رپاكرد،وهه‌موو ئه‌و كۆگانه‌ ده‌خران وڕه‌وانه‌ى دادگا كران به‌پێى چۆرى سه‌پێچیكردنه‌كه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا له‌م سێ مانگه‌ى دواییه‌دا 7 هه‌زار قه‌روێڵه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كانى كۆرۆنا ته‌رخانكرا،له‌نێویشیاندا ته‌ختى تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنى ورد".
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ پێشووتریش دووپاتیكردبوو،پرۆتۆكۆڵێكى چاره‌سه‌ركردن به‌كارده‌هێنێت كه‌له‌هه‌موو وڵاتانى جیهان به‌كاردێت وله‌لایه‌ن ڕێكخراوى ته‌ندروستى جیهانییه‌وه‌ ڕێگه‌پێدراوه‌ ،وپرۆتۆكۆڵى چاره‌سه‌ركردنى نوێده‌كاته‌وه‌ هاوشێوه‌ وڵاتانى جیهان له‌لایه‌ن تیمێكى شاره‌زا وڕاوێژكار.