ده‌ستپاكى لێپرسراوى ژمێریارى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومى ده‌ستبه‌سه‌ركرد به‌هۆى ده‌ستكاریكردنى بڕى 3 ملیار دینار

ناوخۆ
  • 19-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند لێپرسراوى ژمیریارى نه‌خۆشخانه‌یه‌كى حكومى ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌ به‌هۆى ده‌ستكاریكردنى بڕى 3 ملیار دینار.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"فه‌رمانگه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ كارمه‌ندانى نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌میسان،پرۆسه‌یه‌كى ئه‌نجامداوه‌ وله‌سایه‌یدا توانى ده‌ستبه‌سه‌ر لیپرسراوى یه‌كه‌ى ژمێریارى له‌هۆبه‌ى تایبه‌تى نه‌خۆشخانه‌ى سه‌دڕ بگرێت،به‌هۆى ده‌ستكاریكردنى گوژمه‌ى دارایی ته‌رخانكراو بۆ كارمه‌ندانى هۆبه‌كه‌ كه‌بڕى دوو ملیار دیناره‌،هه‌روه‌ها هه‌ستاوه‌ به‌تێكدانى تۆمارى تایبه‌تى پابه‌ندكردن به‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ وخه‌رجكردنى به‌پێچه‌وانه‌ى یاساى،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌كه‌ بووه‌ هۆى ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى به‌ڵگه‌نامه‌ تایبه‌ته‌كانى خه‌رجكردنه‌كه‌ وچه‌كى پاره‌كه‌". 
    وتیشى"نوسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌سته‌كه‌ كه‌به‌ره‌و بانكى كشتوكاڵى له‌میسان به‌ڕێكه‌وت توانى له‌پرۆسه‌یه‌كى تردا ده‌ستبه‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ ومامه‌ڵه‌ى خه‌رجكردنى قه‌رزێكى بانكه‌ بگرێت به‌بڕى(160,000,000) ملیۆن دینار،ڕوونیشیكرده‌وه‌"قه‌رزه‌كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى یاسا وڕێنماییه‌كان خه‌رجكراوه‌ به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ وڕه‌زامه‌ندى خاوه‌ن قه‌رزه‌كه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌ى هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌ ئاماده‌كران كه‌به‌پێى دوو یاداشتننامه‌ى دادوه‌رى جێ به‌جێ كران،وله‌به‌رده‌م دادوه‌رى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى میسانى تایبه‌ت به‌كه‌یسه‌كانى ده‌ستپاكى نمایشكران بۆ گرتنه‌به‌رى هه‌موو ڕێوشوێنه‌ یاساییه‌ گونجاوه‌كان.